شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
موسلیم عه‌بدوڵا جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده وخوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى كرد، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له 10ى مانگى داهاتوو ده‌ست به خوێندن بكاته‌وه و ئه‌گه‌ریش دۆخه‌كه خراپ بوو ئه‌وا له هه‌فته‌یه‌كدا سێ رۆژ خوێندن ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م، لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌رورده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان كۆبووه‌وه و بۆ تاتوتوێكردنى چه‌ندان پرسى تایبه‌ت به په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا.
موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان، له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ندیدار به‌خوێندن وپه‌روه‌رده‌وه له‌گه‌ڵ دوو وه‌زیره‌كه تاوتوێ كراوه، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هه‌شت كاتژمێرى خایاندووه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن موسلیم عه‌بدوڵاى په‌رله‌مانتار گوتى، “پرسیاری ئەوەمان كرد له‌وه‌زیرى په‌روه‌رده كرد، خوێندنی ئەمساڵ چی بەسەردێت لەئەگەری درێژکردنەوەی داخستن بۆ سێ یەمجار، یان ئەگەرھاتوو بایکۆتی مامۆستایان بەردەوامبوو، بە تایبەت پۆلی دوانزەی ئامادەیی کە قۆناغێکی زۆر ھەستیارە لەو بارودۆخە زۆر زیانیان لێ کەوتووە. ئەوان گوتیان دوای ١٠-١ خوێندن دەست پێدەکاتەوە ئەگەر دۆخی تەندروستی ڕێگەبدات ، لەئەگەری خەراپی بارودۆخدا سیستەمی تەناوب –به نۆره- پەیڕەو دەکرێت ٣ رۆژ لەھەفتەیەکدا بۆ سەرجەمی قۆناغەکانی خوێندن جگه له پۆلى 12”
سه‌باره‌ت به پۆلى 12 جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان گوتى، ” لەپۆلی ١٢ لەھەر بار‌و دۆخێکدابێت ھەر دەست پێدەکاتەوە ،لەبەرنامەشدا نییە مەنھەج کورت بکرێتەوە ،کات قەرەبوو دەکرێتەوە بەخوێندن لەمانگی سێ وچواردا نەھێشتنی بەشێک لە پشووەکان”