شلێرسه‌عید،تایبه‌ت به‌نوچه نێت
بڕیاره مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان كۆببێته‌وه. په‌رله‌مانتارێكى كوردیش ده‌ڵێ كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان و پرۆژه یاساى بودجه‌یه بۆئه‌وه‌ى به‌ر له‌وه یاساكه بچێته په‌رله‌مان كۆده‌نگییه‌ك دروست بێت.
حه‌سه‌ن ئالى ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى عێراق به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق كۆده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چ لایه‌نێكى كوردى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات، حه‌سه‌ن ئالى گوتى، “نازانم كامه لایه‌ن به‌شدارى ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێنده‌ى من بزانم لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار ده‌بێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى بێئاگایى خۆى له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه نیشاندا و گوتى، “ئاگادار نییم بابه‌ته‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه چی ده‌بن”.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت دانا جه‌زا په‌رله‌مانتارى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ “نوچه‌نێت” باسى له‌وه كرد ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه باسكردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان و پرۆژه یاساى بودجه‌یه.
دانا جه‌زا گوتى، “ئه‌مه هه‌نگاوێكى كازمییه بۆئه‌وه‌ى تێگه‌یشتنێك دروست بكات له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021 به تایبه‌ت پشكى هه‌رێمى كوردستان، تا دیسان نه‌بێته موزایه‌ده و هاتوهاوار وه‌ك پێشتر له پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى رووى دا، په‌یامه‌كه‌ی كازمى زیاتر بۆ حیزبه شیعه‌كانه كه پێیان بڵێن ئه‌و ماف كورده و به پێى ده‌ستوور دیارى كراوه”.