(نوچەنێت)
بەپێی سەرچاوەكانی (نوچەنێت) خۆپیشاندەران لە پیرەمەرگروونەوە كۆمیتەی یەكێتیی و ناوچەی پارتییان سووتاندووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپێشاندانی بەشێک لە هاووڵاتیانی پیرەمەگروون دەستیپێکرد، بەپێی هەندێ سەرچاوە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكە بەرەو لای بارەگا حزبییەكانی ئەو ناوچەیە گۆڕدراوەو چوونەتە سەر هەریەك لە کۆمیتەی یەکێتی و ناوچەی پارتی و سوتاندوویانن.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەكەن كە هەندێك لەخۆپیشاندەران چەكیان بەدەستەوەبووە و بەر لە سووتاندنی ئەو بارەگا حزبیانە تەقەیان بەئاڕاستەی بارەگان كردووە و ئینجا لەدوو كاتی جیاوازدا سوتاندوویانن.
لەپیرەمەگروون خۆپیشاندەران كۆمیتەی یەكێتی و ناوچەی پارتی دەسوتێنن
0
Share.