ئێران ڤاكسینێكی بەرهەمهێنراوی خۆی لەدژی كۆڕۆنا راگەیاند

0

(نوچەنێت)

كۆماری ئیسلامیی ئێران ڤاكسینێكی بەرهەمهێنراوی خۆی لەدژی كۆڕۆنا رادەگەیەنێ و دەشڵێ لەمانگی تەمموزی دادێ‌ دەیخەنە بازاڕاوە.

مینوو موحرز، ئەندامی لیژنەی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا و سەرۆکی تیمی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران بە ماڵپەڕی ئیسنای راگەیاندووە، ڤاکسینی كۆرۆنای دروستکراوی ئێران، مۆڵەتی تەندروستی لە رێکخراوی خۆراک و دەرمان وەرگرتووە و پێشبینی دەکەن تا کۆتاییەکانی مانگی تەممووزی داهاتوو بخرێتە بازارەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نموونەیەکی ئەو ڤاکسینە لەسەر ئاژەڵ بە سەرکەوتوویی تاقیکراوەتەوە و ئەگەر لەسەر مرۆڤیش هەمان کاریگەری هەبێت، سەرکەوتنی ڤاکسینەکە یەکلادەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com