نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شاندى پارتى سه‌ردانى سلێمانى كرد، بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆ ببێته‌وه. وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسى ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كان وه‌ك ئاماده‌كاریى ده‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى كه له‌ژێر چه‌ترى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌وێ دوایین رێككه‌وتن ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شاندێكى باڵاى پارتى به‌سه‌رۆكایه‌تى هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و ئه‌ندامێتى مه‌حموود محه‌مه‌د و پشتیوان سادق و عه‌لى حوسێن سه‌ردانى سلێمانیان كرد و سه‌ره‌تا سه‌ردانى یه‌كێتى نیشتمانیان كرد و دواى زیاتر له سێ سه‌عات له كۆبوونه‌وه، شانده‌كه به‌ره‌و لاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رۆیشتوون.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، چه‌ند بابه‌تێك له‌و كۆبوونه‌وانه باس ده‌كرێت له‌وانه، پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى له حكوومه‌ت، هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى دارایى هه‌رێم و دانوستاندنه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا.
وه‌ك تێبینى كرا كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پارتى و یه‌كێتى بێ هیچ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كۆتایى هات. سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كان بڕیارى كۆتایى نادرێت، به‌ڵكو له كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى ده‌بێت كه له كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌بێت.