(نوچەنێت)
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە كۆبوونەوەی داهاتوویان سێ قۆڵی دەبێت و لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سازدەكرێت.
لە راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبەشیاندا له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان پارتی و یەكێتی باسیان لەوەکردووە، کە لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندی نێوانیان و رەوشی هەرێم کردووە.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا دووپات له زه‌رووره‌تی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یی سێ قۆڵی نێوان لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان هه‌رسێ لایه‌نی پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كه پێكهات بوو له هۆشیار زێباری و مه‌حمود محه‌مه‌د، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌لی حوسێن و پشتیوان سادق، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، سه‌ردانی سلێمانیان كرد و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه.
شانده‌كه له‌لایه‌ن بافل تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه پێشوازی لێكرا، دواتریش كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا و هه‌ریه‌كه له رزگار عه‌لی و خه‌سرۆ گوڵ محه‌مه‌د و شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.
