نوچه‌نێت
ئاژانسه ئێرانییه‌كان باسيان له مردنى عه‌بدولره‌سوول ئه‌ستوار كردووه كه فه‌رمانده‌یه‌كى باڵاى سوپاى پاسداران بووه و ده‌گوترێ له عێراق تووشى كۆڕۆنا بووه به‌ڵام باسیان له‌وه ده‌كردووه، ماوه‌ى تووشبوونه‌كه‌ى چه‌ند بووه.
ئاژانسى ته‌سنیم وچه‌ندان ئاژانسى فه‌رمى ئێران ئه‌مڕۆ بڵاویان كردووه‌ته‌وه، عه‌بدولره‌سوول ئه‌ستوار مه‌حموود ئابادى شه‌وى رابردوو به ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه.
به‌گوێره‌ى هه‌ندێك له زانیارییه‌كان ئه‌ستوار له عێراق تووشى كۆرۆنا بووه، به‌ڵام باس له‌وه نه‌كراوه كه‌ى و بۆچى له عێراق بووه.
سه‌باره‌ت به به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى گوتراوه ماوه‌یه‌كى زۆر له سووریا له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران بووه.
له‌ماوه‌ى رابردوو سوپاى پاسدارانى ئێران چه‌ندان فه‌رمانده‌ى له‌ده‌ست داوه، له‌وانه هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ركرده‌یه‌كى به ناوى موسلیم شه‌هدان فه‌رمانده‌ى پاسداران له سووریا له هێرشێكدا له ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مال كوژراوه.