شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه نێت
په‌رله‌مانتارێكى كورد له وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارێكى شیعه ده‌ڵێ، ئێمه بۆ جێگیركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان به‌رتیلمان به لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌داوه، یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر داڕشتنى بودجه‌ى 2021 نابێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانى عالیه نوسه‌یف په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاساى شیعه، گوتوویه‌تى، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رتیلى به چه‌ند لایه‌نێك و په‌رله‌مانتارێك داوه بۆئه‌وه‌ى به خواستى خۆى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى 2021 جێگیر بكات.
نوسه‌یف باسى له‌وه نه‌كردووه ئه‌و به‌رتیلانه چیین كه هه‌رێم به لایه‌نه‌كان و په‌رله‌مانتارانى به‌خشیوه، به‌ڵام گوتوویه‌تى ئێمه له یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه چاره‌سه‌رى ئه‌وه بابه‌ته‌مان كردووه و رێگه ناده‌ین ئه‌و كاره سه‌ركه‌وتوو بێت.
له وه‌ڵامى ئه‌و په‌رله‌مانتاره شیعه‌یه، دانا جه‌زا په‌رله‌مانتارى كورد ئه‌و قسه‌یه به تۆمه‌تى هه‌ڵبه‌ستراوه و وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێ، “ئێمه خاوه‌ن مافێكى ده‌ستووریین و پێویستمان به‌وه نییه به‌رتیل بده‌ین، بۆیه ئه‌م قسانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه”.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت دانا جه‌زا گوتى، “ئه‌وه نه‌ریتى ئێمه نییه په‌رله‌مانتار بكڕین، به‌ڵكو نه‌ریتى ئه‌وانه كه به‌رده‌وام لایه‌ن و فراكسیۆنیان ده‌گۆڕن”.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه چ رێگرییه‌ك بۆ جێگیركردنى پرسى كورد له بودجه‌ى 2021 دروست ده‌كات، دانا جه‌زا ره‌تیكرده‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌و بابه‌ته‌وه هه‌بێـت.
رۆژى هه‌ینى رابردوو شاندێكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا دانوستاندنیان له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌بودجه‌ى 2021 كرد و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دانوستاندنه‌كان ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش به‌رده‌وام بێت.