وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی دەکات لەگەڵ هەولێر بگەنە رێککەوتن

0

(نوچەنێت)

وەزیری نەوتی عێراق، پێشبینی ئەوەی كرد كە لەبارەی فرۆشی نەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەنە رێککەوتن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

ئیحسان عەبدولجەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق ،  لەمیانی وتارێكیدا لە كۆنگرەی نەوت و گاز كە ئەمڕۆ لە بەغدا دەستیپێكرد.پێشبینی رێككەوتنی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و وتیشی “نرخی بەرمیلێک نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بە 42 دۆلار خه‌ملێنراوه‌”. ئەوەشی خستەڕوو كە  “ناوەندی ئاستی هەناردەکردن لەم مانگەدا 2 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەبێت، هەروەها لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە عێراق سێ جۆر نەوتی خاو دەفرۆشێت”.

ده‌ربارەی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلیش، وەزیری نەوت رایگەیاند، ئەو کۆمپانیا ئەمەریکییە پشکەکانی لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنە یەک نافرۆشێت. روونیشی دەکاتەوە كە “رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس هۆکار بووە، بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت و سەرەتای ساڵی داهاتووش نرخی نەوت بۆ سەرووی 50 دۆلار بەرزدەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com