شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
هه‌رچه‌نده له مانگه‌كانى رابردوو دواى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پێشمه‌رگه مووچه‌ى مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرا، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا مووچه‌ى مامۆستایان له لیسته‌كه دواخراوه، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانیش ده‌ڵێ، “به‌دواداچوونمان بۆ بابه‌ته‌كه كردووه”.
له مانگه‌كانى رابردوودا مووچه‌ى مامۆستایان “وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده” به‌دواى مووچه‌ى ته‌ندروستى و پێشمه‌رگه ده‌هات، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و خشتانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ریزبه‌ندى خشته‌كان گۆڕاوه و تا ئێستایش واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دیار نییه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایى خشته‌یه‌كى نوێى بڵاوكرده‌وه به‌گوێره‌ى ئه‌م خشته‌یه رۆژى دووشه‌م و سێشه‌م مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى دارایى دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژى سێشه‌میش مووچه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى و به‌رگرى فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌سه‌ر دواكه‌وتنى مووچه‌ى مامۆستایان سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان به نوچه‌نێتى راگه‌یاند ئه‌وان به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه كردووه.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان به نوچه‌نێتى گوت، “به‌دواداچوونمان بۆ كردووه ئه‌وان به ئێمه‌یان گوتووه به‌م زووانه وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه، تا بزانین كه‌موكوڕى چییه و چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین”