نوچه‌نێت
حاكم زاملى سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، به پێچه‌وانه‌ى جاره‌كانى پێشوو ئه‌و جاره ره‌وتى سه‌در هه‌وڵ ده‌دات بۆئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى داهاتوو بكات.
حاكم زاملى سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى “به‌غداد توده‌ى” عێراقى باسى له‌وه كردووه، له ئێستاوه ره‌وتى سه‌در هه‌وڵ ده‌دات سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى داهاتوو بكات.
زاملى باس له‌وه ده‌كات له‌ساڵى 2003 وه ره‌وتى سه‌در كارى بۆئه‌وه نه‌كردووه سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت به ده‌ست بهێنێ، نه‌وه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تواناى نییه به‌ڵكو خۆى نه‌یویستووه ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته‌وه بێت.
وه‌ك زاملى روونى ده‌كاته‌وه ئه‌مجاره پاساوى ره‌وتى سه‌در ئه‌وه‌یه له هه‌موو كه‌سێك باشتر ده‌توانن چاكسازى بكه‌ن، بۆیه داواى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ته‌وافوقه سیاسییه‌ى له عێراق له‌دواى ساڵى 2003 وه هه‌یه سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت بۆ پێكهاته‌ى شیعه‌یه، له دوایین هه‌ڵبژاردندا هاوپه‌یمانى سائیروون كه یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن بوو و سه‌ربه ره‌وتى سه‌دڕه، خۆى له‌وه به‌دوور گرت ئه‌ركى پێكهێنانى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى له ئه‌ستۆ بگرێت.