نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى خشته‌یه‌كى نوێى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان رۆژى دووشه‌م و سێشه‌م مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى دارایى و مووچه‌ى هێز زێره‌ڤانى و به‌رگرى فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و خشته نوێیه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رۆژى دووشه‌م حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى دارایى دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژى سێشه‌م هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م، مووچه‌ى هێزى زێره‌ڤانى و هێزى به‌رگرى فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى دووپاتى كردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م مووچه‌كان به لێبڕینى 21% ده‌بێت.