نوچه‌نێت
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى ئه‌مڕۆ ئاشكراى كرد، نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له بودجه‌ى ساڵى 2021 یه 42 دۆلار خه‌ملێنراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م له میانه‌ى ده‌ستپێكردنى كۆنگره‌ى نه‌وت و گاز بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له وتارێكدا باسى له‌وه كرد هه‌رچه‌نده نرخى نه‌وت به‌ره‌و 50 دۆلار ده‌ڕوات به‌ڵام عێراق نرخى نه‌وتى له ره‌شنووسى بودجه‌ى 2021 به 42 دۆلار خه‌ملاندووه.
عه‌بدولجه‌بار باسى له‌وه‌یش كرد له‌مه‌ودوا وڵاته‌كه‌ى زیاتر به‌ره‌و په‌ره‌پێدانى كه‌رتى گازى سروشتى ده‌چێت.
هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زیرى نه‌وتى عێراق پێشبینى ئه‌وه‌ى كردبوو، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو نرخى نه‌وت له جیهان بۆ سه‌رووى 50 دۆلار به‌رز بێته‌وه و ئاشكرایشى كردبوو كه عێراق له هه‌وڵى ئه‌وه داییه پێشینه نه‌وته‌كه‌ى به 48 دۆلار بفرۆشێ.