نوچه‌نێت
سه‌ركرده‌یه‌كى حزبى ده‌عوه‌ى شیعه ره‌تیده‌كاته‌وه، هیچ هه‌وڵێك بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى شیعه هه‌بێت و پێشیوایه هیچ بارودۆخ بۆ ئه‌و جۆره هاوپه‌یمانێتییه له‌بار نییه.
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندان سه‌ركرده‌ى شیعه باسیان له زیندووكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى شیعه و رێكخستنه‌وه‌ى ماڵى شیعه كردووه، سه‌ركرده‌یه‌كى حزبى ده‌عوه كه كۆنترین حزبى ئیسلامى شیعه‌یه، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئه‌و زانیارییانه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ هیچ هه‌وڵێكى له‌م جۆره نییه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه ناوى له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه، باسى له‌وه كردووه ئێستا ئه‌و بارودۆخه‌یش له‌بار نییه تا هاوپه‌یمانى شیعه له شێوه‌ى “هاوپه‌یمانى نیشتمانى” كه له رابردوو هه‌بوو دروست بكرێته‌وه.
له كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى رێكخستنه‌وه‌ى ماڵى شیعه‌ى كرد و دوێنیش په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا باسى له‌وه كردبوو هه‌وڵێك بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى شیعه نییه.