شلێر سه‌عید تایبه‌ت به نوچه‌نێت
مامۆستایان و شاره‌زایانى په‌روه‌رده باس له‌وه ده‌كه‌ن په‌تاى كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كى نه‌رێنى له‌سه‌ر ده‌روون و په‌روه‌رده‌ى مندالاَن داناوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تواناى فێربوونیان لاواز بكات. وێراى ئه‌وه‌یش هه‌ندێكیان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هه‌رچۆنێك بێت سه‌لامه‌تى و ژیانى منداڵه‌كان له هه‌موو شتێك گرنگتره.
ئه‌حمه‌د حوسێن ته‌مه‌نى 40 ساڵه و دانیشتووى گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆزى شارى هه‌ولێره و خاوه‌نى دوو منداڵه كه له قۆناغى سه‌ره‌تایین، ئه‌و رۆژانه وێراى كاركردن له ده‌ره‌وه، ده‌بێت وانه به منداڵه‌كانى بڵێ. له قسه‌كانى ئه‌حمه‌د ده‌رده‌كه‌وێ خاوه‌ن داهاتێكى مامناوه‌ندییه، خۆى و خێزانه‌كه‌یشى تا قۆناغى ناوه‌ندییان خوێندووه.
ئه‌و پیاوه كه قسه‌ى بۆ “نوچه‌نێت” ده‌كرد، وه‌ك زۆربه‌ى باوكان خۆى به په‌رۆشى ئاینده‌ى منداڵه‌كانى نیشان ده‌دا و ده‌یگوت، “زۆر خه‌م له خوێندنى منداڵه‌كانم ده‌خۆم به تایبه‌تى ئه‌مساڵ”. ئه‌و پیاوه پێیوایه په‌تاى كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كى ته‌واوى خستووه‌ته سه‌ر په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌كان و ئێستاى پابه‌ندبوونى به خوێندن و كۆششكردن كه‌م كردووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د حوسێن گوتى، “من هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م ده‌رسم به منداڵه‌كانم گوتووه، به‌ڵام ئه‌وساڵ له ساڵه‌كانى تر جیاوازه زیاتر ماندوو ده‌بم و هێشتا له‌خۆیشم رازى نییم”.
ئه‌حمه‌د باسى له‌وه كرد ماندووبوونى به ده‌ست خوێندنى منداڵه‌كانى بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ساڵانى پێشوو ته‌نیا له‌گه‌ڵیان پێداچوونه‌وه‌ى ده‌كرد، كه‌چى ئێستا ئه‌ركى فێركردنیش له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ئه‌و ده‌ڵێ، “جاران وانه‌كانیان له مه‌كته‌ب ده‌خوێند ئێواران ته‌نیا من پێداچوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵیان ده‌كرد، كه‌چى ئێستا ده‌بێت وانه‌كانیشیان بۆ شی بكه‌مه‌وه، من له‌كوێ به مامۆستاكانى خۆیان ده‌گه‌م”.
له به‌دواداچوونێكى”نوچه‌نێت” ده‌ركه‌وتووه، وێراى قه‌یرانى دارایى ومه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا، نیگه‌رانى له په‌رورده‌ى منداڵان كێشه‌یه‌كى تر كه به‌رۆكى سه‌دان هه‌زار خێزانى له هه‌رێمى كوردستان گرتووه، ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كى تره كه ته‌نیا له كوردستان نییه و به‌ڵكو له‌سه‌رانسه‌رى دنیا هه‌یه.
به‌گوێره‌ى ئامارێك كه مانگى رابردوو یۆنسكۆ و یونسێف بڵاویان كردووه‌ته‌وه پرۆسه‌ى خوێندن له 50 وڵات زیاتر به ته‌واوى وه‌ستاوه.
مامۆستایان وشاره‌زایانى بوارى په‌روه‌رده‌ى باس له‌وه ده‌كه‌ن، په‌تاكه و دابڕان له خوێندن كاریگه‌رییه‌كى ته‌واوى له‌سه‌ر منداڵان داناوه وچاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاتێكى بوێ تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بارى ئاسایى خۆیان. مامۆستا حه‌بیبه نادر یه‌كێك بوو له‌و مامۆستایانه‌ى كه قسه‌ى بۆ نوچه‌نێت كرد.
حه‌بیبه له كۆیه مامۆستایه و له قسه‌كانى بۆ “نوچه‌نێت” باسى له‌وه كرد خراپترین شت به‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه هاتووه ئه‌وه‌یه هه‌ندێكیان خوێندنه‌وه‌یان بیر نه‌ماوه، حه‌بیبه گوتى “خراپترین شت ئەوەیە کە منداڵ خوێندنی لەبیرنەماوە چونکە هەر کارێک لەکاتی خۆی ئەنجام نەدرێ ئەوا لە یاده‌وه‌رى کەسەكە دەسڕێتەوە تاکو فێری دەبێتەوە هەوڵ وماندووبوونێکی زۆری دەوێ”.
ئه‌و مامۆستایه باسى له‌وه كرد ئه‌مساڵ له‌میانه‌ى ئه‌و چه‌ند هه‌فتةية‌ى وانه‌ى به قوتابیان گوتووه، بۆى ده‌ركه‌وتووه به‌شێكى زۆریان خوێندنه‌وه‌یان لێ تێكه‌ڵ ده‌بێت و پیته‌كان ناناسنه‌وه.
حه‌بیبه باسى له‌وه كرد خۆى چه‌ند ساڵێك بوو به‌هۆى قه‌یرانى ئابوورى و شه‌ڕى داعش منداڵان ئاره‌زوویان بۆ خوێندن كه‌م ببوو ئه‌وا په‌تاى كۆرۆنایش دوایین زه‌برى خۆى له خوێندن و ئاستى خوێندن داوه.
عوبێد خدر گۆمه‌شینى، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد، له پرۆسه‌ى نوێى خوێندن قوتابى ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى پرۆسه‌یه‌كه و ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له ناو پرۆسه‌كه ئاماده نه‌بێت ئه‌وا بێگومان پرۆسه‌كه تووشى كێشه ده‌بێت.
مامۆستا عوبێد گوتى، “کرداری فێربوون لە پرۆسەی نوێی خوێندن پێویستی بە بەشداریکردن وخودی قوتابی چەقی فێربوونە وپێویستی بەبەشداریکردن و لاساییکردنەوەی ئەو کردار و رەفتارانەیە کە بەچاو دەیانبینێ یان دەیانبیستێ، کە لە سیستەمی ئەلیکترۆنی بەرچاو نییە، بەشداری ناکات تەنیا سەیرکردن وگوێگرتنە، هەروەها لێپرسینەوە و چاودێریکردنی راستەوخۆ گرنگ و کاریگەرە”.
ئه‌و سه‌رپه‌رشتاره كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى په‌روه‌رده‌یى باسكرد و گوتى، “هه‌ندێكیان ئێستا ده‌ركه‌وتوون، له‌وانه ئەو منداڵانەی ساڵی پار قوتابی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بوون، بەهۆی نەخۆشی و پەتاکەوە رێژەیەکی زۆر لەو پیتانەیان نەخوێند کە لەپرۆگرامی خوێندن دانراوە، ئەوەش کاریگەری زۆر خراپی لەسەر داهاتووی ئەو منداڵانە دەبێت و فێری خوێندن و نووسین نابن، لەبەر ئەوەی دەرفەتی فێربوونی لەسەرەتاوە لەدەست داوە”
وێراى ئه‌وه‌ى پێشبینى چه‌ندان دیارده‌ى نه‌رێنى ده‌كرێت له وه‌ستانى خوێندن، كه‌چى هه‌ندێك له شاره‌زایان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌لامه‌تى منداڵان له هه‌موو شتێك گرنگتره، شه‌هێن عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كۆیه یه‌كێك بوو له‌وان و گوتى، “دواخستنی خوێندن بۆ سەر قوتابی و مامۆستا كاریگەری نەرێنی هەیە، بەڵام ئەوە باشترە لەوەی نەخۆش بكەون و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن”.