نوچهنێت
ئهمڕۆ مهسرور بارزانى سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان لهگهڵ شاندى دانوستاندكارى ههرێم كۆبووهوه و دوایین پێشهاتهكانى لهگهڵ شاندهكه تاوتوێ كرد.
حكوومهتى ههرێمى كوردستان راگهیهنراوێكى بڵاوكردووهتهوه و تێیدا هاتووه:
ئەمڕۆ شەممە 2020/12/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستانی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە هیچ شێوەیەک سازش لە ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێم ناکات و چاوەڕێی گەیشتنی بەشە بودجەی هەرێمە بۆ مانگی ئۆکتۆبەر لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، کە تا ئێستا نەنێردراوە. ئەمە جیا لە مانگەکانی پێنج و شەش وحەفتی ئەمساڵ کە ماف و شایستەیەکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە و حکومەتی فیدراڵی تا ئێستا نەیناردووە.
سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 ، لەیەکگەیشتنی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتەئاراوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە چوارچێوەی ئەو پرنسیپانەی کە لەسەری ڕێککەوتووین