نوچه‌نێت
شاندى هه‌رێمى كوردستان دواى تاوتوێكردنى رێككه‌وتنه كۆنه‌كه گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانیش بڕیارى دا تاوتوێكردنى ره‌شنووسى بودجه‌ى 2021 بۆ رۆژى سێشه‌مى داهاتوو دوا بخرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له میدیاكان بڵاوكراونه‌ته‌وه، شاندى هه‌رێمى كوردستان كه ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌م سه‌ردانى به‌غداى كردبوو ئه‌مڕۆ شه‌موو گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.
سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه‌ى كه شانده‌كه له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه‌ى له‌سه‌ر كردووه، ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به میدیا عێراقییه‌كانى راگه‌یاندووه، باس له رێككه‌وتنه‌كه‌ى سه‌رده‌مى عادل عه‌بدولمه‌هدى كراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتن هه‌رێم ده‌بێت رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى بكات و جگه له نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان. پشكى كوردیش ئه‌و كاته له بودجه 12% ده‌بێت.
ده‌گوترێ جارێكى تر ده‌بێت ئه‌و شانه‌دا سه‌ردانى به‌غدا بكاته‌وه. له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى داوه تاوتوێكردنى بودجه‌ى 2021 بۆ رۆژى سێشه‌مى داهاتوو دوابخرێت.
سه‌رچاوه‌كان به‌دوورىن نازانن ئه‌و دواخستنه په‌یوه‌ندى به پشكى هه‌رێم و دانوستاندنه‌كانه‌وه هه‌بێت، چونكه رۆژى سێشه‌مى رابردوو جارێكى تر تاوتوێكردنى بودجه‌ى ساڵى نوێ جارێكى تر دواخرا بوو، ئه‌و كات به‌رپرسانى عێراق گوتیان بۆ جێگیركردنى پشكى كورد كازمى ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌ركردووه.