شلێر سەعید، نوچە نێت
دلێر عه‌بدولخالق رێكخه‌رى ژوورى رۆژنامه‌وانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یدا یان له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دلێر عه‌بدولخالق رێكخه‌رى ژوورى رۆژنامه‌وانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كرد، باسى له‌وه كرد له‌م نزیكانه هه‌ر سێ لایه‌نى سه‌ره‌كى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه و ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى كراوه، دلیَر عه‌بدولخالق گوتى، “زەمینەسازی کراوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە، لەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەڕێودەچێت و تێیدا بە راشکاوی گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێم، بژێوی خەڵک و دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ کێشەکان دەکرێت”.