نوچه‌نێت
په‌یمانگه‌ى برۆكینگزى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا باس له رۆڵى سعوودیه له عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، “له‌و ماوه‌یه‌ى كه سعوودیه له عێراق دوور بوو گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ى كرد، چونكه به‌م كاره‌ى سعوودیه ده‌سه‌ڵاتى ئێران له عێراق زیاتر بوو”.
په‌یمانگه‌ى برۆكینگزى ئه‌مریكى راپۆرتێكى له‌سه‌ر رۆڵى سعوودیه له‌عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات سعوودیه هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كردووه كاتێك خۆى له عێراق دوورخستووه‌ته‌وه، چونكه به‌م كاره‌ى هه‌ژموونى ئێران له عێراق زیاتر بووه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى راپۆرته‌كه‌ى برۆكینگزى بڵاوكردووه‌ته‌وه، له راپۆرته‌كه هاتووه له‌ساڵى 2006 نوورى مالیكى سه‌ردانى سعوودیه‌ى كردووه وهه‌وڵى داوه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته ئاسایى بكرێته‌وه، كه‌چى سعوودیه پێشوازى له‌و هه‌وڵه‌ى عێراقییه‌كان نه‌كردووه، تا له‌ساڵى 2015 شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیزى شاى سعوودیه دركى به‌و هه‌ڵه‌یه كردووه و زانیویه‌تى گرنگه عێراق بۆ ناوه‌ندى عه‌ره‌بى بگه‌ڕێته‌وه.
دامه‌زراوه‌ى برۆكینگز دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌ى سعوودیه له عێراق له‌م چوارچێوه‌یه دێت و بۆ عێراق و سعوودیه‌یش گرنگه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌رچى سعوودیه دركى به هه‌ڵه‌كه‌ى له عێراق كردووه به‌ڵام له شوێنێكى تر له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵه به‌رده‌وامه چونكه له یه‌مه‌نیش هه‌ڵه‌ى عێراق دووباره ده‌كاته‌وه كاتێك حووسییه‌كانى گۆشه‌گیر كردووه و له هه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌ڵانه‌یش ئێران سوودمه‌ند بووه.