هۆشیار زێباری رەتیدەكاتەوە نەوتی هەرێم بە ئیسڕائیل بفرۆشرێت

0

(نوچەنێت) ئا: فەرهاد حەسەن

هۆشیار زێباری،‌‌ ره‌تیكرده‌وه‌ هه‌رێم راسته‌وخۆ نه‌وت به‌ ئیسرائیل بفرۆشێت، له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌ 50 ساڵییه‌كه‌ی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ توركیا رایگه‌یاند كه‌ هه‌موو حزبه‌ به‌شداربوه‌كانی ناو حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ن. رەخنەش لە لایەنی شیعە لەعێراق دەگرێت كە زۆرترین دەسەڵاتیان لەعێراقدا هەیەو كێشەو نێوان هەولێر و بەغداش بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و ئەوان بەبەرپرسیاری یەكەمی دۆخەكە دەزانێ.

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی (اصحاب القرار)ی كەناڵی iNEWS ، رەخنەی لەلایەنی شیعەی عێراق گرت كە زۆرترین دەسەڵاتیان لە عێراقدا هەیەو پەویەندیی نێوان هەولێرو بەداش بەو هەڵواسراوییە ماوەتەوە وتیشی “ئێكە وەك كورد بەرپرسیارێتیمان لەعێراق هەیە، بەڵام بەرپرسیارێتی شیعەكان زۆر زیاترە لەهەموولایەك.

زێباری ئەوەشی روونكرده‌وه‌ كه‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ كۆمپانیا جیهانییه‌كانی بواری نه‌وت ده‌فرۆشرێت، هه‌رێمی كوردستانیش په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه‌ نییه‌ دواتر كێ ئه‌و نه‌وته‌ ده‌كڕێت. له‌باره‌ی ده‌نگۆی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ ئیسرائیل و لێدوانه‌كانی سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی پێشوی عیراق، زێباری وتی “فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم راسته‌وخۆ به‌ ئیسرائیل رووی نه‌داوه‌ و شتی وا نییه‌، عیراقیش نه‌وت به‌ كۆمپانیا جیهانییه‌كان ده‌فرۆشێت، كێ به‌ڵگه‌ی لایه‌ ئه‌و نه‌وته‌ بۆ ئیسرائیل ناڕوات؟”

ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ره‌تیشیكرده‌وه‌ ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستان رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا به‌بێ حزبه‌ كوردییه‌كانی دیكه‌ ئه‌نجام دابێت و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو حزبه‌ به‌شداربوه‌كانی ئێستای حكومه‌ت ئاگاداری ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن و ئه‌وه‌شی ده‌ڵێت ئاگادار نییه‌، راست ناكات.

له‌سه‌ر داهاتی فرۆشتنی نه‌وتیش وتی كه‌ داهاته‌كه‌ ده‌چێته‌ بانكێكی توركیا و ئه‌ویش پاره‌كه‌ بۆ هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌ و مافی خۆیانی لێ وه‌رده‌گرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com