جوتیار عادل: ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندییەكی لەهەرێمی كوردستان نیە

0

وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە كە وڵاتی ئیسڕائیل هیچ بەرژەوەندییەكی لەهەرێمی كوردستاندا هەبێ و بۆ ئەم مەبەستەش قسەیەكی وتەبێژی سەرەك وەزیرانی ئیسڕائیلی رەتدەكاتەوە .

جوتیار عادل وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم مەبەستە روونكردنەوەیەكی لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوكردۆتەوە كە ئەمە دەقی روونكردەنەوەكەیەتی:

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک (جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئیمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان) . بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری تریش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درابێت رەت دەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە.

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/12/5

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com