نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك كه میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجوومه‌نێكى تر‌ى داناوه، خۆى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و تایبه‌ته به ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و 10 ئه‌ركى هه‌یه.
میدیاكانى عێراق به‌ڵگه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌كه كه له 30ى مانگى رابردوو ده‌رچووه جگه له‌ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران مسته‌فا كازمى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نێكى تر ده‌كات به‌ناوى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان.
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌یه كه له خواره‌وه دانراوه ئه‌و ده‌سته‌یه 10 ئه‌ركى هه‌یه. خودى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و له حاڵه‌تى ئاماده‌نه‌بوونى سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
له نووسراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئامانجى سه‌ره‌كى دروستكردنى هاوئاهه‌نگى ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانه.


