نوچه‌نێت
به‌رپرسێكى پێشووى ئه‌مریكا راگه‌یاندووه، جۆ بایدنى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا به زۆرێكى ئه‌و بڕیارانه داده‌چێته‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ى عێراق داوه‌یه‌تى.
فیلیب كراولى پێشتر یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بووه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له هه‌ڵوێستى بایدن له‌باره‌ى عێراق كردووه و گوتوویه‌تى، “بایدن به زۆرێك له بڕیاره‌كان داده‌چێته‌وه”
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كراولى له حكوومه‌تى بایدن به‌رپرسیارێتى هه‌بێت و ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م لێدوانى ئه‌مریكى ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تى بایدن له عێراق، سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كی ئه‌مریكایش كراولى باسى له‌وه كردووه بایدن به‌م بڕیاره‌یش داده‌چێته‌وه، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كشانه‌وه‌ى دیپلۆماتكارانى ئه‌مریكا له عێراق بابه‌تێكى كاتییه.
له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا رۆژنامه‌كان باسیان له بوونى نیگه‌رانییه‌ك كردووه له لایه‌ن حكوومه‌ت و حزبه سیاسییه‌كانى عێراق له‌باره‌ى سیاسه‌تى داهاتووى ئه‌مریكا له‌به‌رانبه‌ر عێراق.