شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ره‌خنه له رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى سلێمانى ده‌گرێت و ده‌ڵێ، “ده‌بێت خه‌ڵك به زارى شیرین داواى مووچه بكه‌ن، به شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه بێت نه‌وه‌ك ته‌پڵلێدانى په‌رله‌مان وخۆپێشاندنى له‌م شێوه‌یه وگرتنى خۆپێشانده‌ران”.
باڵانبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له لێدوانێكى بۆ “نوچه‌نێت” ره‌خنه له‌و رووداوانه ده‌گرێت كه ئه‌مڕۆ له سلێمانى روویاندا و ده‌ڵێ، “من خۆم نە لەگەڵ ئەوەم توندوتیژییه‌م بەرانبەر خۆپێشانده‌ران بكرێت ودەستگیربكرێن، نە لەگەڵ ئەو جۆرە خۆپێشاندانەشم”.
رۆژى دووشه‌مى رابردوو كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار كه هه‌ندێكیان په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى بوون، له‌ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر دواكه‌وتنى مووچه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى، ئێستا كاتێك خه‌ڵك خۆپێشاندانیان كردووه و هه‌ڵوێستى ئه‌وان چى ده‌بێت؟ باڵانبۆ محه‌مه‌د گوتى، “ئێستا منداڵی سێ ساڵیش دەزانێت قەیرانە و مووچە نییە، بەڵام نە بە تەپڵلێدان لەناو پەرلەمان و نە بە رێگرتن و خۆپێشاندان و داخستنی بازاڕ كێشەی مووچە چارەسەر نابێت”
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى گوتى، “هەموومان مووچەمان دەوێت لە حكوومەت و ئەوە مافی سەرەتایی خەڵكە بەڵام دەبێت بزانین چۆن ئەوە بەدەست بێنین ، ئەوەش بەو شێوازه بێت داوا بكرێت شه‌فافیەت هەبێت لە داهات و بودجە بێتە پەرلەمان بەڵام هەموو شت دەبێت بەزاری شیرین داوا بكرێت نەك بە توندوتیژی و شەڕ”.