شلێر سەعید ، تایبەت بەنوچە نێت
د. رێبوار بابكه‌یى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى پارتى له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ نوچه‌نێت هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆى سلێمانى ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێ، “خۆپیشاندانه‌كه مه‌ده‌نیانه به‌رێوه‌ده‌چوو به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی نه‌یانتوانی مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن”.
ئه‌مڕۆ خۆپێشاندانى فه‌رمانبه‌ران وخه‌ڵكى ناڕه‌زایى له قه‌یرانى دارایى هه‌رێمى كوردستان، گرژیى لێكه‌وته‌وه، د. رێبوار بایكه‌یى په‌رله‌مانتارى پارتی هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كه ده‌رده‌بڕێ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه هه‌ڵوێستى شه‌خسى خۆى ده‌رده‌بڕێ نه وه‌ك فراكسیۆنى پارتى.
د. رێبوار بابكه‌یى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، “من وەك خۆم ئەوەی لە سلێمانی روودەدات بەكارێكی ناڕەوای دەبینم كه بەرانبه‌ر بە خۆپێشاندەران كرا، چونكه خۆپێشاندانه‌كه مه‌ده‌نیانه به‌رێوه‌ده‌چوو به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی نه‌یانتوانی مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن”.
بابكه‌یى له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى گوتیشی، “خه‌ڵك ئازار دراوه هه‌تا په‌رله‌مانتاریش ئیهانه كراوه تتێی هه‌ڵدراوه ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی نادیموكراسییه، هیواخوازبووین هێزه ئه‌منییه‌كان مامه‌ڵه‌ی دروستیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن چونكه خۆپیشانده‌ر كه دێته سه‌رشه‌قام داوای مافی خۆی ده‌كات و من نه‌شمبینی خۆپیشانده‌ران شوێنه‌ك بسووتێنن بۆیه پیوێست بوو رێزیان لێ بگیرێت نەك ئەو مامەڵەو ئیهانە‌یه” .
د.رێبوار بابكه‌یى هیواى ئه‌وه‌یشى خواست هه‌ر چاوه‌ڕوانى ئه‌و 320 ملیاره‌ى به‌غدا نه‌كرێت، به‌ڵكو چاكسازیى بكرێت و ئه‌گه‌ریش ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانیش به‌ڕێوه‌چوو ئه‌وا به هێمنى و ئارامی بێت.