نوچه‌نێت
هه‌ریه‌كه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، نه‌وه‌ى نوێ، یه‌كگرتوو، به جیا پشتگیریى خۆیان بۆ خۆپێشانده‌ران دووپاتكردووه‌ته‌وه و یه‌كێتیش به دوو راگه‌یه‌نراوى جیاواز باس له مووچه و خۆپێشاندانه‌كان ده‌كات و كۆمه‌ڵیش هۆشداریى ده‌دات.
ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى بۆ نه‌بوونى مووچه خۆپێشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو و دواجاریش گرژیى و ئاڵۆزى له‌نێوان خۆپێشانده‌ران وهێزه ئه‌منییه‌كانى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو، به‌شێوه‌یه‌ك باس له گرتنى چه‌ندان خه‌ڵك ده‌كرێت.
چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى له‌سه‌ر ئه‌م رووداوانه‌ى ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نراویان بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌ندێكیان پاڵپشتى داواكارییه‌كانى خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه خۆیشى له حكوومه‌ت به‌شداره له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، “لە ئێستادا، گوزەرانی خەڵک بەگشتی و باری گوزەرانی موچەخۆران بە تایبەت لە دۆخێکی خراپدایە، لەم پێناوەشدا خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی بۆ پرسی موچە و بژێوی خۆپیشاندان بکات. ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەکەین”
جگه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌وه‌ى نوێ راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، پاڵپشتى خۆپێشاندانه‌كان ده‌كات، له راگه‌یه‌نراوێك كه به ناوى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى نه‌وه‌ێ نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه تێیدا هاتووه، “خەڵکی کوردستان لە ئێستادا دور لە ئینتیمای حیزبی رژاونەتە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی مافی خۆیان، بۆیە ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە تەواوی پشتیوانی داواکاری خۆپیشاندەران دەکەین”
دواتر فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه‌ى كه پێشتر ئاماژه‌ى بۆ كرا، پاڵپشتى له‌خۆپێشاندانه‌كان ده‌كات و له راگه‌یه‌نراوێكى ئه‌وانیش هاتووه، “ئێمە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی یٔیسلامی کوردستان پشتیوانی تەواوی خۆپیشاندەرانی مەدەنی خواز وستەملێکراودەکەین وداوا لە دەسەڵاتدارن دەکەین کە چیتر زمانی ھێز وتوند وتیژی دژبە خۆپیشاندەران بەکار نەھێنن”
فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له رووداوه‌كه هاتووه‌ته ده‌نگ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵ له سێ لایه‌نه‌كه‌ى تر جیاواز و به راشكاوى پاڵپشتى خۆپێشاندانه‌كان ناكات، به‌ڵكو به‌سێ خاڵ باسى ره‌وایه‌تى داواكاریى خۆپێشاندانه‌كانى كردووه و هۆشداریى له‌وه داوه وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خۆپێشانده‌ران به توندوتیژى زیانى ده‌بێت.
هاوكات هه‌ر له‌سه‌ر رووداوى گرژییه‌كانى سلێمانى و دواكه‌وتنى مووچه یه‌كێتى دوو هه‌ڵوێستى جیاوازى بڵاوكردووه‌ته‌وه، یه‌كێكیان له‌لایه‌ن ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یه‌كێتى و ئه‌ویتریان له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكى یه‌كێتییه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌كێتى دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بووه به سه‌رۆكایه‌تى كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى، كه جیا له‌وه‌ى “داوا دەكات خێرا، حكومەتی كوردستان، سیاسەتی ئابوری و دارایی خۆی، چ بەدانوستان لەگەڵ بەغدا و چ بە داهاتی كوردستان، بەپێی خواستی خەڵك، بەشێوەیەك ساغ بكاتەوە، كە دڵنیایی تەواو بەڕای گشتی بدات”
ئه‌وه‌یش به‌بیر یه‌كێتى ده‌هێنێته‌وه كه ” لەبەردەم بەرپرسیارێتیەكی چارەنوسسازدایە، لە بەرامبەر داخوازی رەوای خەڵكدا، پێویستە بڕیار وبەرنامەكانی داكۆكیكردن بێت لە چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەی ئابوری و موچەی خەڵك، ئەمەش پێویستی بە گوتاری یەكگرتووە”.
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى یه‌كێتى بوو، كه‌چى له راگه‌یه‌نراوێكى جیاوازدا لاهۆر شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى باس له‌وه ده‌كات ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و داوایش له‌خه‌ڵك ده‌كات چه‌ند رۆژێكى تر دان به‌خۆیان بگرن.