نوچه‌نێت
سه‌رچاوه‌كان له به‌غداوه ئاشكرایان كردووه لایه‌نه سیاسییه‌كانى‌عێراق له‌ماوه‌ى رابردوودا به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى سه‌ربه ئێران كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و تاوتوێى چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى جۆ بایدن كردووه.
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” له راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ باسى له‌وه كردووه، سه‌ركه‌وتنى جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا عێراقییه‌كانى كردووه‌ته دوو به‌ره‌وه، به‌ره‌یه‌كیان به گه‌شبینیه‌وه سه‌یرى بایدن ده‌كه‌ن و به‌ره‌یه‌كى تریش به گومانه‌وه پێشبینى خراپ له سیاسه‌تى بایدن ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له ماڵى سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه، به ئاماده‌بوونى چه‌ندان توێژه‌رى عێراقى و لبنانى و به‌رپرسانى سه‌ربه ئێران، تاوتوێى قۆناغى داهاتوویان كردووه بۆ چۆنیه‌تى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى بایدن بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه لایه‌نه‌كانى سه‌ربه ئێران هیواى ئه‌وه‌یان خواستووه، ئه‌و بارودۆخه بگه‌ڕێته‌وه كه له 2004 هه‌بوو ئه‌و كات ئه‌مریكا چاوپۆشى له هه‌ژموونى ئێران ده‌كرد.
ئه‌وان گوتوویانه به‌رپرسانى ئیمارات و سعوودیه و باڵیۆزى ئێستاى ئه‌مریكا له‌عێراق به‌وه تۆمه‌تبار كه وێنه‌ى سه‌ركرده شیعه‌كانیان به‌خراپ بۆ واشنتن گواستووه‌ته‌وه.
سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى بۆ رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” ئه‌و بیانووه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى بارودۆخه‌كه له عێراق روونه. مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه هه‌ژموونى ئێران به‌سه‌ر عێراق سه‌پێنراوه. له راپۆرته‌كه پێشبینیه‌كى نه‌رێنى بۆ سیاسه‌تى بایدن كراوه و گوتراوه له‌وانه‌یه هه‌ژموونى ئێران له ئێستا زیاتر بێت، ئه‌گه‌ر بایدن پێچه‌وانه‌ى تره‌مپ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكات.