رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه بازرگانى خواردنه‌وه كحولییه‌كان گه‌وره‌ترین داهات بۆ میلیشیاكانى ئێران دابین ده‌كات و میلیشیاكانى حزبوڵا و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندن له‌م بازرگانییه‌دا.
پێشتر رۆژنامه‌كان له چه‌ندان راپۆرت باسیان له‌وه كرد بوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێران وه‌ك پێشتر ناتوانێ كۆمه‌كى دارایى به میلیشیاكانى بدات، ئه‌و ئه‌و میلیشیانه له عێراق په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ده‌یان تاوان بۆئه‌وه‌ى داهاتى خۆیان دابین بكه‌ن، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى وردى له‌سه‌ر بازرگانى مه‌ى له‌عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ گه‌وره‌ترین سوودمه‌ند له‌و بازرگانییه میلیشیاكانه.
له راپۆرته‌كه هاتووه ساڵانه قه‌باره‌ى ئه‌و بازرگانییه نزیكه‌ى ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلاره، زۆربه‌ى جۆره‌كانى له ئوردن و توركیاوه هاورده ده‌كرێن، یاسا رێگه‌ى به‌م بازرگانییه داوه، به‌ڵام میلیشیاكان له به‌غدا به‌ناوى پاراستنى بازرگانییه‌كه سه‌رانه له بازرگانه‌كان وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه هه‌ر بازرگانێك له به‌غدا ده‌بێت یه‌كێك له میلیشیاكان له‌خۆى نزیك بكاته‌وه، ئه‌گینا به پاساوى ئایینى هێرش ده‌كرێته سه‌ر كۆگاكانى، بۆیه ئه‌وان وێراى باجدان به حكوومه‌تهه‌ر یه‌كه‌یان مانگانه نزیكه‌ى 30 تا 50 هه‌زار دۆلار به میلیشیاكان ده‌ده‌ن تاكو پارێزراو بن، ده‌شڵێ میلیشیاكانى حزبوڵاى عێراقى و دواى ئه‌ویش عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق به‌وه ناسراون ده‌توانن چاكترین پاسه‌وانى بۆ كۆگاكانى مه‌ى دابین بكه‌ن و پاره‌یه‌كى زۆریش له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره وه‌رده‌گرن.