نوچه‌نێت
فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق داواى كردووه، جارێكى تر یاساى نوێى هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه و چه‌ند پێشنیارێكى خستووه‌ته‌ڕوو بۆئه‌وه‌ى زامنى پاكى و دروستى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن بكرێت.
میدیا عێراقییه‌كان ده‌قى راگه‌یه‌نراوێكى فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا داوا ده‌كرێت جارێكى تر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه به ناوى د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا داوا كراوه چه‌ند رێكارییه‌كى نوێ ئه‌نجام بدرێت بۆئه‌وه‌ى ساخته‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كرێت، له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه “ئه‌و پێشنیاره به هاوكارى چه‌ندان په‌رله‌مانتارى تر ئاماده كراوه و به پێویست ده‌زانرێت بۆ پشتبه‌ستن به كارتى بایۆمه‌ترى له ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌كنیكى ناسینه‌وه‌ى ده‌موچاو بێت نه‌وه‌ك په‌نجه، به ئامرێكى تایبه‌ت رێگرى له‌وه ده‌كرێت چه‌ند جارێك ده‌نگ بدرێت”.
پێشنیاره‌كانى گۆڕان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كه‌متر ساخته‌ى تێدا بكرێت و داوایش كراوه بۆ كه‌سانى ساخته‌كار سزاى یاسایى دابنرێت، تا له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ئه‌و دیارده‌یه كه‌م بێته‌وه.
بڕیاره له‌شه‌شى مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق بكرێت. مانگى رابردوو یاساى هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مان هه‌موار كرایه‌وه، بڕیاره فراكسیۆنى گۆڕان هه‌فته‌ى داهاتوو پێشنیاره‌كانى به په‌رله‌مان بدات.