مانگی 3ی 2021 ڤاكسین دەگاتە عێراق

0

(نوچەنێت)

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، مانگی‌ 3ی ساڵی دادێ، یەکەم کاروانی ڤاکسینی‌ کۆمپانیای‌ فایزەر دەگاتە عیراق.

ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ لە وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عیراق بە میدیاكانی عێراقی رایگەیاندووە، لە مانگی‌ ئاداری‌ داهاتوودا یەکەم کاروانی ڤاکسینی‌ كۆرۆنای کۆمپانیای‌ فایزەر دەگاتە عیراق، کە بڕه‌كه‌ی 600 هەزار ڤاکسینه‌ و بۆ 300 هەزار کەس، بە دوو قۆناغ بەکاردەهێنرێت.

بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ لە وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عیراق روونیشیکردەوە، “بۆ دابینکردنی‌ ڤاکسینی‌ کۆمپانیای‌ فایزەر پێویستیمان بە 208 ملیۆن دۆلار هەیە و کۆمپانیاکە پێشنیازی‌ فرۆشتنی‌ نۆ ملیۆن ڤاکسینی‌ بۆ عیراق کردووە، كه‌ نرخی هەر ڤاکسینێک بە 12 دۆلارە”.

ریاز عەبدولئەمیر وتیشی، “مستەفا کازمی‌، سەرۆک وەزیران، رێنمایی‌ داوەتە وەزارەتی‌ دارایی‌ بۆ دابینکردنی‌ پارە بۆ کڕینی‌ ڤاکسینەکە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com