(نوچەنێت)
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كه رۆژی یەكشەممەی دادێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بە (نوچەنێت) گەیشتووه، تیایدا هاتووه: رۆژی یه‌كشه‌ممه 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه/ دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكان و یه‌كه‌كانی 70و 80 بۆ مانگی 10 دابه‌ش ده‌كرێت.
له باره‌ی لێبڕینی مووچه‌شه‌وه هاتووه: دابه‌شكردنی مووچه به بڕینی رێژه‌ی سه‌دا 21 ده‌بێت، پله تایبه‌ته‌كانیش به هه‌مان رێژه و میكانزمی پێشوو واتا بڕینی سه‌دا 50 دابه‌ش ده‌كرێت.
بەپێی بڕیارێكی دوێنێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەمڕۆوە (پێنجشه‌ممه 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2020) ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه كراوە و به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی‌ش، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یەكەمین وەزارەتە كە ئەمڕۆ موچەكەی وەردەگرێت.