نوچه‌نێت
موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون، په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا داوا ده‌كات ماڵى شیعه رێكبخرێته‌وه، ئه‌م په‌یامه‌یشى به زیندووكردنه‌وه‌ى تایفه‌گه‌ريى داده‌نرێت و رووبةرِووى رةخنةيةكى توند دةبيَتةوة.
موقته‌دا سه‌در له تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێرش ده‌كرێته سه‌ر خودا و پێغه‌مبه‌ر وپیاوچاكان و له‌مه‌یش ده‌ستى ده‌ره‌كى و ناوخۆ هه‌یه، بۆیه پێویسته جارێكى تر ماڵى شیعه رێكبخرێته‌وه و له كۆتایى په‌یامه‌كه‌یش پرسیارى كردووه ئاخۆ كه‌سێك هه‌یه وه‌ڵامى بانگه‌وازه‌كه‌ى بداته‌وه؟.
ئه‌و په‌یامه‌ى سه‌در رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى زۆر بووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت به “زیندووكردنه‌وه‌ى تایفه‌گه‌رى” تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
له‌وانه موجاهید تائى كه توێژه‌رێكى عێراقییه له تویتێكدا ده‌ڵێ، “له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌در رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه له‌وه‌ى چۆن شه‌قام رازى بكات كه چاكسازیخوازه، هه‌رچه‌نده له ریزى گه‌نده‌ڵكارانه، چۆن شه‌قام رازى بكات كه ئه‌و له‌دژى میلیشیاكانه كه خۆى میلیشای هه‌یه، چۆن شه‌قام رازى بكات ئه‌و له ریزى ئۆپۆزسیۆنه كه له حكوومه‌تیشدایه؟ “
ئه‌حمه‌د حه‌مدانى كه توێژه‌رێكى تره، ده‌ڵێ، ” ئه‌و بانگه‌وازه‌ى سه‌در به دڵى میلیشیاكان و ئێران ده‌بێت، چونكه بره‌و به شكستى سیاسى و تایفه‌گه‌رى ده‌دات”.