نوچه‌نێت
گۆڤارى پۆلیتیكیۆى ئه‌مریكى و ئاژانسى فڕانس پرێس بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا نیوه‌ى دیپلۆماتكارانى له باڵیۆزخانه‌ى خۆى له به‌غدا ده‌كێشێته‌وه، هۆكارى سه‌ره‌كیش مه‌ترسى ئه‌منییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌كه له گۆڤارى پۆلیتیكیۆى ئه‌مریكى و ئاژانسى فڕانس پرێس بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا بڕیارى داوه، نیوه‌ى دیپلۆماتكارانى له باڵیۆزخانه‌كه‌ى له به‌غدا بكێشێته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى ئاشكرایان كردووه، هۆكارى كشانه‌وه‌ى دیپلۆماتكارانى ئه‌مریكى دیار نییه، ته‌نیا په‌یوه‌ندى به مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌یه.
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وێراى ئه‌وه‌ى ئاماده نه‌بووه ناوى ئاشكرا بكرێت و زانیاریشى له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى دیپلۆماتكاره‌كان ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت گوتوویه‌تى، “سه‌لامه‌تى دیپلۆماتكاره‌كان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه دێت”.
فڕانس پرێس باس له‌وه ده‌كات به سه‌دان دیپلۆماتكار له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا كار ده‌كه‌ن، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا نه‌كراوه كه به‌شێوه‌یه‌كى كاتى ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه نیوه‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه له باڵێوزخانه‌كه كار ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه كاتى گه‌ڕانه‌وه و ئه‌و شوێنه‌ى بۆى ده‌گوازرێنه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵكو به‌رپرسان گوتوویانه تیمێكى باڵا كه باڵیۆزیشى تێدا له‌ناو باڵیۆزخانه‌كه ده‌مێننه‌وه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار به مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق، به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌یشه‌وه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا بیرى له‌وه ده‌كرده‌وه باڵیۆزخانه‌كه‌ى له به‌غدا دابخات و كارمه‌ندان و دیپلۆماتكارانى بۆ هه‌ولێر بگوازێته‌وه.