(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن
دوو رۆژ لەمەوبەر جڤاتێكی نوێ ئێزیدیەكان دروستكرا كە چەندین كەسایەتی دیاری شنگال و سنوورەكەی لەخۆ دەگرێ و قاسم شەشۆش كە یەكێكە لەو كەسایەتییانە، ئەوەی دووپات دەكاتەوە كە ئەو جڤاتە وەك پەرلەمانێكی بچووكی ئێزیدیەكانەو چاودێری كارەكانی حكومەت و كێشەو گرفتی هاوڵاتیانی شنگال و دەوروبەری دەكات.
ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه‌كانی شنگال، جڤاتێكی نوێی ئێزیدی پێكده‌هێنن كه ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن دانیشتوانی قه‌زاكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، به ئامانجی گه‌یاندنی داواكاریی هاوڵاتیان به لێپرسراوان و چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت.
ئه‌و جڤاته نوێیه‌ی ئێزیدی، دوو رۆژ لەمەوبەر (سێشه‌ممه 1ی كانونی دووه‌می 2020) له مه‌زارگه‌ی شه‌ره‌فه‌دین راگه‌یه‌ندرا، به‌به‌شداری سه‌رۆك عه‌شیره‌ت، پیاوانی ئایینی، كه‌سایه‌تیی سیاسی و ئه‌منی شنگال.
قاسم شەشۆ كەسایەتییەكی دیاری ئێزیدیەكان و فه‌رمانده‌یی پێشووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێزیدی كە لە ئێستاشدا وەك كەسێكی بێلایەن خۆی دەناسێنێ ئەوەی بۆ (نوچەنیت) دووپاتكردەوە كە ئەویش لەگەڵ دامەزراندنی جڤاتێكی لەو شێویەدایە بۆ ئێزیدیەكان.
لەلێدوانێكی تایبەتدا قاسم شەشۆ بە (نوچەنێت)ی ووت ” بەڵێ منیش هاوڕای دامەزراندنی جڤاتێكی نوێی ئێزیدیانم، چونكە ئەو جڤاتە دەبێ وەك پەرلەمانێكی بچووك خزمەت بە خەڵكی شنگال و سنوورەكەی بكات و چاودێری كارەكانی حكوومەتیش بكات.
بەپێی زانیارییەكانی (نوچەنێت) جڤاتی نوێی ئێزیدی بەپێی ژمارەی دانیشتوان ئەندامی دەبێت، بۆ هەر پێنج هه‌زار هاوڵاتی یه‌ك ئه‌ندام نوێنه‌رایه‌تییان لەو جڤاتە ده‌كات، لەئێستاشدا 60 ئه‌ندام بۆ ئەو جڤاتە دەستنیشان دەكرێن، به زیادبونی دانیشتوانیش ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كان زیاد دەكرێن. نزیكەی 15 ئه‌ندامی جڤاتەكە بۆ ژنانه، هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیش تا مانگێكی دیكه له‌لایه‌ن دانیشتوانی شنگاله‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و دواتر له ناو ئه‌واندا، به ده‌نگدان سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆكی جڤات دیاریده‌كرێن.
قاسم شەشۆ ئەوەشی روونكردەوە كە جڤاتێكی لەو شێوەیە بۆ شنگالییەكان پێویست بوون بۆ ئەوەی بتوانێ كارئاسانی بۆ كارەكانی حكومەت و رێكخراوەكان لە شنگال بكات ، وتیشی “نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ئێزدییه‌كانی شنگال لەناو ئەو جڤاته دا هەن”.
باس لەوە دەكرێ كە ژمارەیەك كەسایەتی شنگال ویستوویانە لە 2014 جڤاتێكی لەو شێوەیە دابمەزرێنن بەڵام لەلایەن هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا وەك پێویست گرنگی بەو داواكارییەیان نەدراوە.
بەپێی سەرچاوەیەكیش، ئه‌و جڤاته، دوای ده‌ستبه‌كاربونیان بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر میری ئێزیدییان و بابه‌شێخی نوێ ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر به زۆرینه‌ی ده‌نگ رازی بون ئه‌وا دان به میر و بابه‌شێخدا ده‌نێین، ئه‌گه‌رنا به فه‌رمی ره‌تیانده‌كه‌ینه‌وه.
ئێزیدیەكان بەشێوەیەكی گشتی زۆرینەیان لە قەزاكانی شێخان و شنگال دەژیێن كەتوونەتە نێو بەرداشی دوو ئێدارەدانی جیاوازەوە ، قەزای شێخان كەوتۆتە باكوری موسڵ و له‌رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به حكوومەتی هەرێمی كوردستانەو پەرستگای لالشی تێدایه، قه‌زای شنگالیش كەوتۆتە خۆرئاوای موسڵ و له‌رووی ئیدارییه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه.