بەوێنە: ژنانی كۆیە دەیانەوێ‌ ببنە خاوەن پیشە و ئابووری خۆیان

0

(نوچەنێت ) شلێر سەعید
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2020 بەبەشداری 30 خانمی دەستڕەنگین پێشانگایەکی هەمەجۆر لە ناو پارکی خوشکە فریشتە لە قەزای کۆیە کرایەوە .
هاوکار ڕەندی خانی لە ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان، بە(نوچەنێت)ی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ پێشانگای کاری دەستی خانمانمان کردەوە لە شاری کۆیە، بە بەشداری 30 خانمی دەستڕەنگین، کە پێشانگایەکی هەمەجۆربوو، پێکهاتبوو لە کاری دەستی ژنانە و خواردنی کوردەواری و چنین و کاری دەستکرد”. گوتیشی “پێشانگاکە لەلایەن ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان و سەنتەری چالاکی گەنجانی کۆیەو بە میوانداری گروپی خەیاڵی خانمانی سلێمانیان، کرایەوە”.
ڕەندی خانی ئاماژە بەوەشکرد لەم کارە، ئامانجیان زیاتر هاندانی خانمان و پاڵپشتی کردنیانە تا برەو بەتواناکانیان بدەن و لە داهاتوو بتوانن ببن بە خاوەن کارو پیشەی تایبەت بەخۆیان، ولە ڕووی ئابووریەوە سودی لێ ببینن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com