شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نیت
دوێنێ لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تا كۆرۆنا بڕیارى دا قوتابخانه‌كان به داخراویى بمێننه‌وه، هه‌رچه‌نده هیچ بڕیار ورێنماییه‌ك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى خوێندنى وه‌رزى یه‌كه‌م ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رێكى په‌روه‌رده ده‌ڵێ، تازه وه‌رزى یه‌كه‌م ناخوێنرێت.
دوێنێ حكوومه‌تى هه‌رێم بڕیارى دا قوتابخانه‌كان تا حه‌وتى مانگى داهاتوو به داخراویى بمێننه‌وه، به‌مشێوه‌یه بێت بابه‌ته‌كانى خوێندنى وه‌رزى یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ژێر پرسیارى قوتابیانه‌وه: ئایا بابه‌ته‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت؟ ئه‌ى چى سه‌باره‌ت به پۆلى یه‌كه‌م و دووه‌مى بنه‌ڕه‌تى و دوانزه‌ى ئاماده‌یى؟
نوچه‌نێت هه‌وڵى دا چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌ده‌ست بهێنێ، به‌ڵام به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به بیانووى ئه‌وه‌ى هێشتا رێنمایى ده‌رنه‌چووه ئاماده نه‌بوون لێدوان بده‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پۆلى یه‌كه‌م و دووه‌مى بنه‌ڕه‌تى نه‌بێت، پۆله‌كانى تر له سێه‌وه تا یانزه بابه‌ته‌كانى وه‌رزى دووه‌م ناخوێنن و تاقیكردنه‌وه‌یشى لێناكه‌ن، سه‌باره‌ت به پۆلی دوانزه‌یش به‌هۆى هه‌ستیاربوونى بابه‌ته‌كه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتى” هیچ زانیارییه‌كم له‌سه‌ر ئه‌وه‌یان نییه كه چۆن ده‌بێت”.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت شه‌هێن عوسمان به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كۆیه له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت به‌دوورى زانى جارێكى تر بابه‌ته‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م به قوتابیان بخوێندرێن و تاقیكردنه‌وه‌یان لێ بكرێت. شه‌هین عوسمان وێراى ئه‌وه‌ى باسى له‌وه كرد هێشتا هیچ بڕیارێك و رێنماییه‌ك ده‌رنه‌چووه، گوتى، “ناتوانرێت دوو وه‌رز بخوێنرێت قوتابی زۆرى لێناكرێت، ئه‌و ئامێرێك نییه تا بتوانین به زۆر دوو وه‌رزیان پێ بخوێنن”
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كۆیه دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه نه‌خوێندنى بابه‌ته‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م ناچارى ده‌بێت و چاوه‌ڕوانى هیچ شتێكى تر له‌وه ناكرێت.