نوچه‌نێت
له‌ژێر فشارى ئه‌مریكا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، داواى له وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كردووه، شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ هاورده‌كردنى گازى سروشتى بدۆزێته‌وه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا ئه‌مریكا چه‌ندان هۆشدارى به حكوومه‌تى عێراق داوه، بۆئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گازى سروشتى بكات و چیتر له ئێران هاورده‌ى نه‌كات، دواجاریش 45 رۆژ لێخۆشبوونى بۆ درێژكرده‌وه تا له هاورده‌كردنى گازى سروشتى و كاره‌باى ئێران به‌رده‌وام بێت.
له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند جارێك مسته‌فا كازمى هه‌وڵى داوه په‌ره به‌و پرۆژانه بدات، كه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى گازى سروشتى ده‌كه‌ن و دواجاریش دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كازمى گوتوویه‌تى داواى له وه‌زاره‌تى نه‌وت كردووه شوێنگره‌وه بۆ هاورده‌كردنى گازى سروشتى بدۆزێته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رۆژى دووشه‌م بڵاوكراونه‌ته‌وه، له ساڵى 2019 زیاتر له 17 ملیار و 910 ملیۆن مه‌ترسێجا گازى سروشتى له عێراق به فیڕۆ چووه.