نوچه‌نێت
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق ئاشكراى كرد، نزیكه‌ى 750 تا هه‌زار سه‌ربازى عێراقى له شنگال جێگیر ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سۆمه‌ریه‌ى عێراق ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى سوپاى عێراقى ئاشكرا كردووه كه بڕیاره له شنگال جێگیر بكرێن.
له لێدوانه‌كه‌ى شه‌مه‌رى ده‌ڵێ، “750 تا هه‌زار سه‌رباز له شنگال جێگیر ده‌كرێن”.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یشى دووپاتى ده‌كاته‌وه، له دوێنى سێشه‌مه‌وه جێگركردن و دابه‌شكردنى به‌رپرسیارێتى به‌سه‌ر هێزه‌كانى سوپاى عێراق له شنگال ده‌ستى پێكردووه.
رۆژى دووشه‌مى رابردوو هێزه‌كانى سه‌ربه په‌كه‌كه له شنگال كشانه‌وه و به كشانه‌وه‌ى ئه‌وانیش جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى شنگال كه سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌م له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و عێراق واژۆ كرا بوو، چووه قۆناغێكى نوێوه.