نوچه‌نێت
به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوتوێكردنى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 ى بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواخست، په‌رله‌مانتارانى عێراق حكوومه‌ت به “پێشیلكاریى یاسایى” تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
حكوومه‌تى عێراق تاوتوێكردنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 ى بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواخست، رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى داواى كردووه كێشه‌ى هاورده‌كردنى گازى سروشتى چاره‌سه‌ر بكرێت، تاوتوێكردنى بودجه‌كه بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواخراوه.
ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى په‌رله‌مانى لێكه‌وته‌وه‌ته‌وه، سه‌لیم هه‌مزه ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتوویه‌تى، حكوومه‌تى عێراق ئه‌نقه‌ست ناردنى بودجه بۆ په‌رله‌مان دوا ده‌خات، به‌مه‌ش پێشێلى یاسا ده‌كات.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت مه‌نسوور بعێجى په‌رله‌مانتار به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ره‌خنه‌ى له حكوومه‌ت گرتووه و له لێكه‌وته‌ى خراپى دواكه‌وتنى بودجه ئاگادارى كردووه‌ته‌وه.
مه‌نسوور باسى له‌وه كردووه تا ئێستا بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كراوه و دواتریش ئه‌گه‌ر ره‌وانه بكرێت لیژنه‌ى دارایى پێویستى به 60 رۆژه بۆ تاوتوێكردنى به‌مشێوه‌یه دیسان حكوومه‌ت تووشى كێشه‌ى دارایى ده‌بێت.