نوچه‌نێت
وێراى ئه‌وه‌ى سێ هه‌فته‌یه ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه له كوشتارگه‌كه‌ى فه‌رحاتییه ته‌واو بووه، كه‌چى تا ئێستا حكوومه‌تى عێراق رایناگه‌ینێ. به‌رپرسانى شارى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێن به‌هۆى ئه‌وه‌ى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق تاوانبارن حكوومه‌ت ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ناكات.
50 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له گوندى فه‌رحاتییه‌ى سه‌ربه پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین له رووداوێكى ئاڵۆزدا 12 كه‌س له خه‌ڵكى ناوچه‌كه دواى رفاندنى ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه و تا ئێستا چوار كه‌سى تریش دیار نیین.
ئه‌و رووداوه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى هه‌بوو به‌هۆى قه‌باره‌ى تاوانه‌كه و به تایبه‌تیش ده‌زانرێ ناوچه‌كه سوننه‌نشینن و ئه‌ركى ئه‌منى ناوچه‌كه‌یش به میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قى شیعه سپێردراوه كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسانى حكوومه‌تى عێراق رایانگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوى كوشتارگه‌كه‌ى فه‌رحاتییه ته‌واو بووه و به ئه‌نجامیش گه‌یشتوون به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ئه‌نجامانه ئاشكرا نه‌كراون.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌رپرسانى ناوچه‌كه داویانه، هۆكارى دواخستنى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق راسته‌وخۆ له رووداوه‌كه تاوانباره و ده‌گوترێ ئه‌و چه‌كدارانه‌ى میلیشیاكان ژماره‌یان 11 كه‌سه و خه‌ڵكى گونده داوایان كردووه شاندى لێكۆڵینه‌وه گومانلێكراوه‌كانیان نیشان بدات چونكه ئه‌و كه‌سانه ده‌ناسنه‌وه كه شه‌و هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ریان به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه.