مه‌سرور بارزانى: سبه‌ى ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كه‌ین

0

نوچه‌نێت

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى په‌یوه‌ندى كردووه‌ و سبه‌ى ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كرێت.

ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا له‌سه‌رزارى مه‌سرور بارزانى سه‌لاۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاشكراى كردووه‌، سبه‌ى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كرێت.

له‌ ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هاتووه‌:

مەسرور بارزانی: لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرێز مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن. بەلام ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە .

بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە مووچە دابەشکردن دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com