نوچه‌نێت
میلیشیاكانى سه‌ربه نه‌جه‌ف كۆنگره‌یه‌ك ده‌كه‌ن و یه‌ك نیشانه‌ى دووله‌تبوونى حه‌شدى شه‌عبى ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و هێزانه‌ى كۆنگره‌یان كردووه 40% حه‌شدى شه‌عبى پێك ده‌هێنن.
دوێنێ له شارى نه‌جه‌ف كۆنگره‌یه‌ك به ناوى “حه‌شدى عه‌ته‌بات پارێزه‌رانى فه‌توا و دامه‌زرێنه‌رانى ده‌وڵه‌ت” به‌ڕێوه‌چوو. حه‌شدى عه‌ته‌بات چوار هێزى حه‌شدى شه‌عبیین بۆ پارێزگاریكردن له شوێنه پیرۆزه‌كانى شیعه دامه‌زراون، راسته‌وخۆ سه‌ربه عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ن له عێراق.
حه‌شدى عه‌ته‌بات له چوار هێزى سه‌ره‌كى پێكهاتووه كه بریتین له فرقه‌ى ئیمام عه‌لى، لبوا عه‌لى ئه‌كبه‌ر، فه‌رقه‌ى عه‌باس، لیواى ئه‌نسار مه‌رجه‌عییه. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه ئه‌و هێزانه نزیكه‌ى 40% حه‌شدى شه‌عبى پێكده‌هێنن.
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، دوێنێ له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌كه هیچ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه به حه‌شدى شه‌عبى وه‌لائى ناسراون ئاماده نه‌بوون، مه‌به‌ست له‌و هێزانه‌یش ئه‌وانه‌ن كه سه‌ربه ئێرانن بریتین له حزبوڵا، به‌در، عه‌سائیب، نوجه‌با، بوده‌لا، خۆره‌سانى.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له حه‌شدى عه‌ته‌بات به رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، مه‌به‌ست له‌و كۆنگره‌یه رێكخستنه‌ى ئه‌و حه‌شدانه‌یه كه سه‌ربه مه‌رجه‌عى باڵان، تا كاریان له‌وانه جیا بكرێته‌وه كه دژى بڕیاره‌كانى حكوومه‌تى عێراق كار ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م هه‌نگاوى جیابوونه‌وه‌ى حه‌شدى مه‌رجه‌عییه‌ى شیعه‌ى عێراق ئه‌و كاته بوو كه عادل عه‌بدولمه‌هدى به بڕیارێك ئه‌و هێزانه خسته‌ژێر فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق كه خودى سه‌رۆك وه‌زیرانه.