شلێر سەعید، تایبەت بەنوچە نێت
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کۆبوونەوە و بڕیاردرا خوێندن بۆ مانگێكی دیكەش دوابخرێت، هاوكات مامۆستایانی ناڕازی سبەی چوار شەممە خۆپیشاندان دةكةن.
جوتیار عادل گوتە بێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەاونیدا رایگەیاند “ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریارماندا بۆماوهی مانگێكی دیكە ٧ی١ی٢٠٢١ پرۆسەی خوێندن لە یەكی بنەرەتی تا 12ی ئامادەیی دوابخرێت.
گوتیشی هێشتا مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هةية و لە توانای حکوومەتی هەرێمدا نییە کۆنترۆڵی بکات، بۆیە بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی خوێندن بەردەوام دەبێت و خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەك ئێستا بەردەوام دەبێت بە شێوەی ئاوێتە.
گوتەبێژی حكومەت گوتیشی بەهۆی ئەو رێکارانەی وەزارەتی پەروەردە گرتوویەتییەبەر مەترسی لەدەستچوونی خوێندنی ئەمساڵ لە ئارادا نییە.
لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند”بەم زووانە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت لەبارەی مووچە بڕیاری دەدرێت .
هاوكات مامۆستایانی ناڕازی داوا دەكەن سبەی چوار شەممە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.
ئەمرۆ سێشەممە كاتژمێر چوارونیو ئێوارە مامۆستایانی نارازی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند سبەینێ چوار شەممە كاتژمێر 10ی بەیانی لەبەردەم باخی گشتی سلێمانیەوە خۆپیشاندان دەست پێدەكەن.
ئەو مامۆستایانە ئەوەشیان راگەیاند ئامانجی خۆپیشاندانەكەیان یەكێك لە داواكاریەكانیان دابەشكردنی موچەكانیانە، داواش دەكەن سەرجەم چین و توێژەكان بەشداری بكەن.
هەرلەو كۆنگرە رۆژنامەوانیە داوادەكەن ئەو پەرلەمانتارانەی لەوناو پەرلەمن دەنگیان دەربری لە ناو پەرلەمانی كوردستان نارەزایەكانیان بگوازنەوە سەرشەقامەكان.