شلێر سه‌عید ، تایبه‌ت به‌نوچه نێت
شه‌وی رابردوو له گوندی ته‌كه‌وڵى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه سه‌ربه قه‌زاى كۆیه دوو گه‌نج كه پورزاى یه‌كترن ده‌بێته ده‌مه‌قاڵیان، یه‌كێكیان ئه‌ویتر ده‌كوژێت، پۆلیس ده‌ڵێت به‌هۆى سه‌رخۆشییه‌وه تاوانه‌كه روویداوه.
عه‌لى عه‌بدوڵا به‌رێوبه‌رى پۆلیسی كۆیه له‌باره‌ى روداوه‌كه‌وه به‌نوچه‌نێتى راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له سنوورى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌ى سه‌ربه قه‌زاى كۆیه، دوو گه‌نج كه هه‌ردووكیان سه‌رخۆش بوون بووه‌ته ده‌مه‌قاڵییان ، یه‌كیان ئه‌ویترى بریندار كردووه.
له لێدوانه‌كه‌ى عه‌لى عه‌بدوڵا روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه ده‌دات، ئه‌و دوو گه‌نجه خزمى یه‌كترن. دواى ئه‌وه‌ى برینداره‌كه گه‌ینراوه‌ته نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی کۆیە باسى له‌وه‌یش كرد گومانلێكراوه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه ئێستا لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه ده‌كرێت .