شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى ئامارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رێژه‌ى توندوتیژ دژ به ژنان له زیادبوون دایه و په‌رله‌مانتارێكیش به كوردستان به‌راوردى ده‌كات و ده‌ڵێ، به رێژه توندوتیژى له عێراق زۆر له كوردستان زیاتره.
به‌گوێره‌ى ئامارێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، له شه‌ش مانگى ئه‌مساڵ 2020 نزیكه‌ى پێنج هه‌زار و 292 حاڵه‌تى توندوتیژى خێزانى له عێراق تۆمار كراوه، له‌و ئاماره‌یش سێ هه‌زار و 673 حاڵه‌تى توندوتیژییه‌كه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ئه‌نجام دراون و ته‌نیا 453 حاڵه‌تیش له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
به‌هار مه‌حموود په‌رله‌مانتارى گۆڕان له عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت به “نوچه‌نێت” سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و ئاماره ده‌ربڕى و به هه‌رێمى كوردستانى به‌راورد كرد و گوتى، “جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان ژنانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی ئەو ئازادی و هۆشیاریەی هەیە لە بواری یاسایی و كۆمەڵایەتی لای ژنانی كورد لای عێراقییەكان نییە ، ناڵێم هەر ژنی وایان نییە بەڵام كەمترە”
به بڕواى به‌هار مه‌حموود هۆكارى زیادبوونى توندوتیژى دژ به ژنان له عێراق چه‌ندان هۆكارى هه‌یه گرنگترینیان ئه‌وه‌یه ژنانى ئه‌وێ تازه ئاشنا ده‌بن به پێشكه‌وتن و مافه‌كانیان به‌هار گوتى، “ژنانی عێراقی تازە لەسەرەتای ئەوەن ئاشنا بن بە پێشكەوتنەكان و هۆشیارببنەوە بەمافەكانیان ئەوەش بەهۆی ئەوتایفەگەری و كولتوور دابونەریتەی هەیانە”
غوفران حه‌داد كه ژنه نووسه‌رێكى عێراقییه له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد، توندوتیژى ژنان له عێراق رۆژ له دواى رۆژ له زیادبوون دایه و چاره‌سه‌ریش به بڕواى غوفران ئه‌وه‌یه ژنان خۆیان هۆشیار بن و یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزان جێبه‌جێ بكرێت.غوفران له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت گوتى، “ده‌بێت ژنان خۆیان سووكایه‌تى قبووڵ نه‌كه‌ن و داكۆكى له مافه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌گینا ئه‌و كێشانه به كۆڕ و مێزگرد چاره‌سه‌ر ناكرێت”.