نوچه‌نێت
فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان به راگه‌یه‌نراوێك وه‌ڵامى فراكسیۆنى پارتى داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، “ئێمه ته‌نها و ته‌نها له پێناو چاكسازى به‌شدارییمان له حكوومه‌ت كردووه و به مافى خۆشمان ده‌زانین”.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنى ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانتارانى گۆڕان و یه‌كێتى گوتى ده‌بێت پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتى كردوومانه بۆ به‌شداربوون له حكوومه‌ت.
ئه‌مڕۆ فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له راگه‌یه‌نراوێكدا به پێنج خاڵ وه‌ڵامى فراكسیۆنى پارتى ده‌داته‌وه و له خاڵى یه‌كه‌م دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه به‌شداربوونیان له حكوومه‌ت “ته‌نها و ته‌نها بۆ چاكسازى بووه”
له خاڵی دووه‌م و سێیه‌م فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات به‌شداربوون به مافى خۆیان ده‌زانن نه‌وه‌ك ته‌نیا پشكى حزبى و “پشودرێژانه شانى داوه‌ته به‌ر هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانى حكومڕانى”.
له خاڵى چواره‌میش داوا ده‌كات كارنامه‌ى حكوومه‌ت بهینێرێته په‌رله‌مانى كوردستان تا تاوتوێ بكرێت و بزانرێت چه‌ندى كارنامه‌كه جێبه‌جێ كراوه و كێ كه‌مته‌رخه‌م بووه.
له دواخاڵیشدا باس له‌وه ده‌كات به‌شداربوون له حكوومه‌ت ماناى بێده‌نگبوون له قووتى خه‌ڵك نایه‌ت.