نوچه‌نێت
فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له راگه‌یه‌نراێكدا ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ قۆناغێكى تر‌ى رێككه‌وتنى شنگالیان جێبه‌جێ كردووه و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیان به‌سه‌ر هێزه‌كانى عێراق دابه‌ش كراوه، بۆئه‌وه‌ى كه‌شیَك برِه‌خسێ ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كى كانوونى یه‌كه‌م، فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ قۆناغێكى تر‌ى رێككه‌وتنى شنگال ده‌ستى پێكردووه و هێزه عێراقییه‌كان به ته‌واوى چوونه‌ته شاره‌كه‌وه، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیان به‌سه‌ر دابه‌شكراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، “له پلانه‌كه دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ى ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كان هاتووه، بۆ ئاسایش و سه‌قامگیرى و ره‌خساندنى كه‌شێك تا ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه‌یان”
دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق رێكارى ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى سه‌قامگیرى شنگال و یه‌كه كارگێرییه‌كه به‌دی بهێنرێت.
رێككه‌وتنى شنگال له سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شاره‌كه واژۆ كرا.