نوچه‌نێت
هاوپه‌یمانى وه‌ته‌نییه كه له‌لایه‌ن ئه‌یادى عه‌لاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، هۆشدارى به حكوومه‌تى كازمى ده‌دات وده‌ڵێ هه‌ڵبژاردنى پێنه‌گه‌یشتوو بۆ عێراقییه‌كان كاره‌سات به‌دواى خۆى ده‌هێنێ.
كازم شه‌مه‌رى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى وه‌ته‌نییه له راگه‌یه‌نراوێكدا هۆشدارى به حكوومه‌ت ده‌دات له‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته نه‌بێته كاره‌ساتێك بۆ عێراقییه‌كان و مه‌ینه‌تى و كێشه‌كانیان زیاد بكات.
سه‌رۆكى وه‌ته‌نییه پێیوایه نابێت هه‌ڵبژاردنێكى ناكامڵ و پێنه‌گه‌یشتوو بكرێت، چونكه ئه‌مه كێشه‌كانى عێراق زیاتر ده‌كات، بۆیه پێویسته به‌ر له هه‌موو شتێك حكوومه‌تى كازمى چه‌ند كارێك بكات.
له‌وانه زامنى ئه‌وه بكرێت هه‌ڵبژاردنه‌كه پاك بێت، چۆنیه‌تى سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیار بكرێت، سنوورێك بۆ دیارده‌ى چه‌كدارى دابنرێت.
بۆیه له راگه‌یه‌نراوه‌كه دووپاتى ئه‌وه ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه نه‌كرێت، ئه‌وا پێویست ناكات به‌هه‌ڵبژاردن كێشه‌كه‌كانى عێراقییه‌كان زیاتر بكرێت