نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى سپۆتنیكى رووسى له راپۆرتێكى شیكاریى باس له‌وه ده‌كات، رووداوه‌كانى رۆژى هه‌ینى رابردوو له ناسرییه به رێككه‌وتنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بووه، به‌م رووداوانه‌یش كازمى ده‌یه‌وێ دوو ئامانج بپێكێ له‌لایه‌ك ناوبانگى سه‌در بزڕێنى و له‌لایه‌كى تریش كۆتایى به خۆپێشاندانه‌كان بهێنێ.
چه‌ندان شاره‌زا وئاگادار له رووداوه‌كانى رۆژى هه‌ینى رابردوو قسه‌یان بۆ ماڵپه‌ڕه رووسییه‌كه كردووه و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى راپۆرته‌كه ئه‌وه بووه ئایا له رووداوه‌كانى رۆژى هه‌ینى رابردوو له ناسڕییه “زیقار”هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان مسته‌فا كازمى و موقته‌دا سه‌در هه‌بووه؟
به‌ر له‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه، خۆپێشاندانه‌كان كه له ئۆكتۆبه‌رى 2019 ده‌ستى پێكردووه، چه‌ندان ره‌وتى تێدا بووه، ره‌وتێكیان سه‌ربه حزبه‌كان بووه، ره‌وتێكى تر سه‌ربه میلیشیاكانى له نموونه‌ى عه‌سائیب بووه، ره‌وتى سێیه‌م سه‌ربه خودى كازمى بووه و ره‌وتى چواره‌میش سه‌ربه سائیروون و سه‌در بووه و دوا ره‌وتیش خۆڕسك بووه و خه‌ڵكى ناڕه‌زاى راسته‌قینه بووه.
دواتر له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كرێت دواى تۆمه‌تباربوونیان به كوشتنى خۆپێشانده‌ران، هه‌ردوو ره‌وتى حزبه‌كان و میلیشیاكان له “یارى خۆپێشاندان” هاتنه‌ده‌ره‌وه. كاتێك كازمى پۆستى وه‌رگرت ئه‌وه‌ى سه‌ربه كازمیش بوو هاته ده‌ره‌وه، به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان به سائیروون درا، بۆیه به‌شێك له‌وانیش هاتنه ده‌ره‌وه و دواجار ئه‌وه‌ى مایه‌وه هه‌ندێك له‌لایه‌نگرانى سه‌در و خه‌ڵكه راسته‌قینه‌كه‌ن كه له‌خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وامن.
سه‌در ئامانجى ئه‌وه بووه ته‌نیا لایه‌نگرانى خۆى له شه‌قام بمێنێته‌وه، كازمیش ویستوویه‌تى به سه‌در كۆتایى به خۆپێشاندانه‌كان بهێنێت، راپۆرته‌كه ده‌ڵێ بۆ كازمى سه‌در نزیكترین كه‌س بوو كه له خۆپێشانده‌ران نزیك بوو، بۆیه رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ كردووه ئه‌نجامه‌كه‌یش ئه‌وه بوو سه‌درییه‌كان له‌لاى خه‌ڵك به بكوژ ناسراون و له‌لایه‌كى تریشه‌وه خۆپێشاندانه‌كان كۆتایى هاتووه، له ئه‌نجامدا كازمى به هه‌ر دوو ئامانج گه‌یشتووه.