(نوچەنێت)
دوای ئەوەی ماوەی شەش مانگ لەلایەن چەكدارانی نەناسراو رفێندرابوون، دوێنێ دووشەممە دوو گەنجەكەی خه‌ڵكی داقوق، له به‌رانبه‌ر 40 هه‌زار دۆلار ئازاد كران و گه‌ڕانه‌وه نێو كه‌سوكاریان، كە یەكێك لەو گەنجە ئازادكراوانە خەڵكی گوندی یه‌نگیجه‌ی تاڵه‌بانی قه‌زای داقوقە.
بەپێی سەرچاوەكانی (نوچەنێت) هه‌ریه‌ك له دیلان مۆفه‌ق (23 ساڵ) و عیسا ته‌ها ئیسماعیل (21 ساڵ) له ده‌ستی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو لە نزیك ناحیەی زنانەی قەزای دوزخورماتوو ئازادكران بەقسەی كەسیانی نزویكی ئەو دوو رفێنراوە ئه‌و ماوه‌یه‌ی رفێنرابوون له‌ناو چاڵێكدا دانراون و ئه‌و ماوه‌یه‌ی لای چه‌كداره‌كان بون، ده‌ست و قاچیان به زنجیر به‌ستراوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی كاتیش چاویان به‌ستراوه، ته‌نیا كاتی نانخواردن كه‌مێك له كردنه‌وه‌ی ده‌ست و قاچ و چاویان هاوكارییان كردون.
باس لەوە دەكرێ كە هه‌ردوو رفێنراوه‌كه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری دوو گه‌نجه‌كه و له به‌رانبه‌ر بڕی 20 هه‌زار دۆلار (دوو ده‌فته‌ر دۆلار) بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ئازادكراون.
جێی باسە ئه‌و دوو گه‌نجه كاتژمێر 12ی شه‌وی 25ی ئایاری 2020 له نزیك گوندی چه‌وركه‌ی قه‌زای داقوق (44 كم باشوری كه‌ركوك) رفێنران، كاتێك له ئه‌ركی پاسه‌وانیی تاوه‌ره‌كانی كاره‌بادا بون به شێوه‌ی گرێبه‌ست.
دوو گه‌نجه رفێنراوه‌كه‌ی داقوق بە چوار دەفتەر دۆلار ئازادكران
0
Share.